کۆمسیۆن کەرەستەکانی هەڵبژاردن دوای 6مانگ لەناو دەبات

لڤین:

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، كاغەز و پسوڵەكانی دەنگدانیش دوای 6 مانگ لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەناودەبرێن.

عیماد جەمیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دوای تێپەربونی 6 مانگ بەسەر پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بڕیارێك بۆ لەناوبردنی كاغەز و پسوڵەكانی دەنگدان دەردەكرێت، چونكە ئەنجامەكان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی ئەرشیف كراون.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام درا و تاوەكو ئێستا پارەی چاودێرانی لایەنە سیاسیەكان خەرج نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button