وەزارەتی دارایی: بۆ تەواوکردنى موچە تەنیا پێویستمان بە ٢٠٠ ملیار دینارە

لڤین:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستادا بۆ ته‌واوكردنی موچه‌ی مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ، پێویستیان به ٢٠٠ ملیار دینار هه‌یه و تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه نه‌كراوه.
لە ڕوونكردنەوەكەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هاتووە،” په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌سه‌ر بابه‌تی داهاتی ناوخۆ و موچه، هه‌ندێك داتا و زانیاریی باسكردوه كه دورن له ڕاستییه‌وه، لێره‌دا به پێویستمان زانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان وه‌كو خۆیان و دور له شێواندن و موزایه‌ده بگه‌نه ھه‌مو لایه‌ك”.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ته‌نها بۆ موچه بڕی 873 ملیار دینار خه‌رجكراوه، بۆ مانگی تشرینی دوه‌م، تا ئه‌مڕۆ، بڕی 671 ملیار دینار خه‌رجكراوه، ئه‌و 200 ملیار دیناره ته‌مویله‌یش كه حكومه‌تی فیدراڵی مانگانه ده‌ینارد له چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نه‌نێردراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو،” جگه له داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له مانگی (تشرینی دوه‌م، كه بڕه‌كه‌ی 512 ملیار دینار بوه بۆ ته‌واوكاری موچه و خه‌رجیه‌كانی تر سه‌رجه‌میان له داهاتی ناوخۆ ته‌مویل كراوه، له ئێستادا بۆ ته‌واوكاری موچه‌ی مانگی 11ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نزیكه‌یی پێویستی به 200 ملیار دینار ده‌بێت كه بریتی یه له ته‌مویلی حكومه‌تی ناوه‌ند”.
هەروەها لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە،” جگە له موچه ئه‌وه‌ی له داهاتی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه ته‌مویل ده‌كرێت بۆ خه‌رجیه‌كانی كرێی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، ده‌رمان، پێشینه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان وخه‌رجی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان و خه‌رجیه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به نزیكه‌ی زیاتر له 200 ملیار دینار ده‌بێت مانگانه، كه له داهاتی ناوخۆ ته‌مویل ده‌كرێت كه له ئێستادا ئه‌م خه‌رجیانه بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مكراونه‌ته‌وه”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەیدا ئاشکرای کردوە،” له كۆتاییدا پرسیار له‌هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه جگه له نائومێدكردن و دروستكردنی بێ متمانه‌یی له‌ناو خه‌ڵكدا نه خۆیان و نه حزبه‌كانیان و كه‌سییان له هه‌ڵبژاردندا سودیان لێ نه‌بینی، ده‌ركه‌وت له سایه‌ی مزایه‌ده و ئه‌نارشیزمدا ته‌نها كورد و خه‌ڵك و هه‌رێم زه‌ره‌ری كردوه”.