کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی سکاڵا لەسەر هەرێم تۆمار دەکات

لڤین:
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایگەیاند، لەدادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکات بەهۆی کۆتایی هێنان بەگرێبەستی بەرهەمهێنانو گەشەپێدانی نەوت لەدو کێڵگەی غازی سروشتی.
ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ئاماژەی بەوەکردووە،” نزیکەی 1.4 ملیار دۆلاری لەپڕۆژەی گەشەپێدانی هەردو کێڵگەی غازی ( میرانو بنەباوێ ) خەرجکردووە، بەڵام گرێبەستەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە داوای قەرەبو دەکەنەوە”.
ڕایشیگهیاندووه،” هیچ رێگەیەکیان لەبەدەمدا نەبووە جگە لەقبوڵکردنی کۆتاییهێنانی گرێبەستەکە، بەهۆی “پێشێلکاری” حکومەتی هەرێمەوە، بۆیە داوای قەرەبوکردنەوەیان دەکەن لەلایەن هەرێمەوە، بهڵام كۆمپانیاكه بڕی قەرەبوەكهی ئاشکرا نهكردووه”.
دەشڵێت، گەنەڵ ئینێرجی داواکاڕی گەورەی هەیەو لەدانیشتنی دەستەی دادوەری نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لەلەندەنە ئاشکرای دەکات.