ئیدارەی گەرمیان: پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەستپێدەکاتەوە

لڤین:
ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە کێشەی لانەدانی خۆڵ و خاشاک لەسنورەکە شەوی رابردوو رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند،بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی بەدەم داواکارییەکانەوە هات و کێشەکان چارەسەرکران.
دوای ئەوەی بەھۆی وەزارەتی دارایی بڕە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیای گەردین کە تایبەتە بە پاککردنەوەی خۆڵ خاشاک لەگەرمیان خەرج نەکرابوو ، بەھۆیەوە کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیاکە کارەکانیان راگرت و لەشوێنە جیاوازەکان خۆڵ و خاشاک کۆبوەوە.
لە رونکردنەوەکەدا ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە دوای چارەسەرکردنی کێشەکە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان لەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکاتەوە.