پەیمانگای واشنتۆن: کوردەکانی عێراق لەوڵاتەکەیان ڕادەکەن

لڤین:

پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکارەکانی کۆچکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەڵێت، ھۆکارە ئابورییەکان‌و گەندەڵیی‌ حوکمڕانیی ڕۆڵیان لەو بابەتەدا هەیە

پەیمانگاکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، نەبونی متمانە بەئایندەی سیاسیی هەرێمی کوردستان ھۆکاری هەرە سەرەکیی سەرهەڵگرتنی گەنجانی کوردە.

لەبارەی کۆچی بە لێشاوی کورد لە سەر سنوری پۆلەندا و بیلاروسیا  ئاماژەی بەوەکردووە “ئەو کۆچبەرانەی لەناو سەرماو سۆڵەی ناوچەکەدا گیریانخواردوە بونەتە ئامرازێکی جیۆسیاسیی‌و قەیرانێکی مرۆیی تراژیدی، بەتایبەت کە هاوڵاتیانی کورد ئەو قەناعەتەیان بۆ دروستبوە بەوەی چیتر عێراق کاری لەپێشینەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نییە”. 

پەیمانگاکە وتویەتی کۆچکردنەکە نابێتە سوپرایز، لەبەرئەوەی زۆرینەیان بەدەست دۆخی سەختی ئابورییەوە ئه‌ناڵێنن، ئەوکەسانە سەرجەم ئەو ماڵ‌و موڵکەی هەیانە دەیفرۆشن بۆئەوەی چەند هەزار دۆلارێکیان دەستبکەوێت‌و بتوانن خەرجی گەشتەکەیان بۆ گەیشتن بەدەروازەکانی یەکێتیی ئەوروپا دەستبکەوێت، ئەویش بەپاڵنەری سەرەکی ئەوەیە ئایندەی وڵاتەکەیان ڕۆشن نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button