ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه

لڤین:
دوای بهردهوامی دوو ڕۆژ له خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پهیمانگاكان بۆ داواكردنی دهرماڵهكانیان، ئهنجومهنی دەرچووانی دانەمەزراو بهیانامهیهكیان بڵاوكردهوه و دهڵێن بەژداری خۆپیشاندانەکانی قوتابیان دەکەین.
دهقی به یانامهكه:
لەپێناو یەکگرتنی سەرجەم چین و دەنگەناڕازیەکان وەک ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو بڕیارماندا هاوشانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە گڕو تینەوە بەژداری خۆپیشاندانەکان بکەین لە پێناو مافی هەمووان کە دابینکردنی دەرماڵەیە بۆ خوێندکاران و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانکاگانە ، وە داوا لە سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو و وانەبێژان و خۆبەخشان و کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەین بەژداری کارایان هەبێت و چیتر قبوڵی ئەو بێڕێزی و سوکایەتیە نەکەن کە بەپرۆسەی خوێندن و بڕوانامە دەکرێت .
لەگەڵ ڕێزدا
ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو
۲۲ی ۱۱ی ۲۰۲۱