هۆشیار زێباری: دوو کورسیمان لە ئەنجامی گەمەی سیاسی لە دەستدا

لڤین:

هۆشیار زێباری لەدەستدانی دوو کورسی حزبەکەی پشتراست کردەوە و دەڵێت لەدەستدانی ئەو دوو کورسیە لە ڕێگەی گەمەی سیاسیەوە بووە بێ هیواکەربووە.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە توێتێكدا ڕایگەیاند: دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوەی ژمارەیەک لەکاندیدانی سەربەخۆی عێراقی و 2 لە کورسی کاندیدی پارتی.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی وتوشیەتی: لە دەستدانی ئەو دوو کورسیە لە رێگەی گەمەی سیاسیەوە، بەلاڕێدابردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شتێكی بێهیواکەر بوو.

هۆشیار زێباری لە بارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە رەخنەی گرتووە و دەڵێت: هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button