دوەمین عومرەکاری هەرێم لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

لڤین:

ڕاگەیاندنی حەج و عومەرەی هەرێم، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوەم عومرەکاری هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.

لە راگەیەندراوێكدا کە ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) راگەیاندنی حەج و عومەرەی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” کۆچکردو ناوی ‘عارف محەمەد عارف زاخۆییە’و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیەو بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردوە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمڕۆ  لە تەمەنی  69 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” دوای کردنەوەی دەرگای عومرەکاران لە سعودیە بەڕوی جیهاندا لە کوردستانیش رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجام گەیاندنی سوننەتی عومرە سەردانی وڵاتی سعودیە دەکەن و بەر لە ماوەیەکیش لە سعودیە یەکەمین عومرەکاری کوردستان لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردبو، بەم پێیەیش تاوەکو ئێستا ئەوە دوەم عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعودیە کۆچی دوایی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button