سلێمانی: دابەشکردنی ئاوی ماڵان ئاسایی بووەتەوە
لڤین:
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی، دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی ڕاگیرابوو بەهۆی بەھۆی چاکسازی پاککردنەوەی تانکییەکان لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و ئاوی گەڕەکەکان بەردراوەتەوە.
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، راگرتنی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەھۆی کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاو بووە و گرفتەکە چارەسەرکراوە.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕایشیگەیاند،” لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و ئاوی گەڕەکەکان بەردراوەتەوە”.