ئەدهەم بارزانی نامەیەک ئاڕاستەی وه‌زیری به‌رگری توركیا دەکات

لڤین:

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردو به‌كان بێگ خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند،” هیچ شۆێنێك نیه‌ به‌ ناوی كوردستان نه‌ لێڕه‌، له‌ توركیا و نه‌ له‌ عێراقیش” ئەم لێدوانە کاردانەوەی زۆری بەشوێندا هات ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ( ئەدهەم بارزانی ) نامەیەکی ئاڕاستەی وەزیرەکە کرد.

دەقی نامەکە:

جه‌نابی وه‌زیری به‌رگری توركیا، به‌كان بێگ خڵوسی ئاكار

له‌ چه‌ند روژی ڕابردوو دا گۆێبیستی له‌دوانێكی ئێوه‌ بووم، له‌ په‌رله‌مانی توركیا كه‌ ده‌ڵێن هیچ شۆێنێك نیه‌ به‌ ناوی كوردستان نه‌ لێڕه‌، له‌ توركیا و نه‌ له‌ عێراقیش، چون بۆچونه‌كانتان ده‌رده‌برن ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی جه‌نابتانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌لام له‌ كاتێك دا كه‌ ئه‌م بۆچونه‌ خاك و ولاتی میلله‌تێكی ده‌ها ملیون كه‌سی ره‌د ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ خاكێك به‌ ناوی كوردستان وجودی نیه‌، ئایه‌ جه‌نابیشتان ئه‌م مافه‌ بۆ ئێمه‌ به‌ ڕوا ده‌بینن كه‌به‌رگری له‌ خاكمان بكه‌ین و بڵێین جه‌نابی وه‌زیر، به‌كان بێگ هیچ میلله‌تێك هه‌یه‌ كه‌ بێ خاك بێت ، ئێمه‌ كوردین و لاتمان ناوی كوردستانه‌ و كه‌وتووته‌ نێوان چوار ده‌وله‌ت دا، به‌ ناوی عێراق، ئێران، توركیا و سوریا دا، باوه‌رت هه‌بێ جه‌نابی ئاكارمن چاوه‌رێی لێدوانی وڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومی وحیزبی ئه‌م به‌شه‌ی باشوری كوردستان بووم ، ئه‌گه‌ر لێدوانیان هه‌با پێویستی به‌ ئه‌م لێدوانه‌ی من نه‌ ده‌كرد .

له‌ گه‌ل رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك

ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی

پیرمام – ٢٠-١١-٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button