جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هەرێمی كوردستان بكرێت بە (4) بازنەی هەڵبژاردن، كورسیەكانی پەرلەمان بۆ (107) كورسی كەمبكرێتەوە، كورسیەكانی پەرلەمان بۆ (107) كورسی كەمبكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژارداندایە لەوادەی خۆی و هاوکات لەگەڵ کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و بێلایەن و پیشەیین دور لە پشکپشکێنەی حیزبی، کە بتوانێت لەئاست ئەم قۆناغە و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت.

بۆ ئەو مەبەستەش، جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆمەڵێک پێشنیاز لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان و هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەخاتە روو، کە تەواوی ئەو پێشنیازانە لە بەرژەوەندی خەڵک و پرۆسەیەکی خاوێنی هەڵبژاردن و پەرلەمانێکی بەهێزە، کە لەخوارەوە بەکورتی تێبینییەکان دەخەینە بەرچاوی رای گشتیی.

“تێبینی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تایبەت

بە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان”

یەکەم: هەرێمی کوردستان بکرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن و هەر پارێزگایەک بازنەیەک بێت.

دووەم: ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کەم بکرێتەوە بۆ ١٠٧ کورسی.

سێیەم: ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەکان کەم بکرێتەوە بۆ ٧ کورسی، بەم شێوەیە:

سلێمانی :

یەک کورسی مەسیحی.

یەک کورسی تورکمان (گەرمیان(

هەولێر :

دوو کورسی مەسیحی.

دوو کورسی تورکمان.

دهۆک :

یەک کورسی مەسیحی.

چوارەم: پێکهاتەکان لیستی تایبەت بە خۆیانیان دەبێت و تەنها هاوڵاتییانی ئەو پێکهاتانە بۆیان هەبێت دەنگ بدەن بە لیستی خۆیان،وە تۆماری دەنگدانی خۆیان جیاواز بێت و هاوڵاتی دەرەوەی پێکهاتەکان بۆیان نەبێت دەنگ بدەن بە لیستی پێکهاتەکان.

پێنجەم: دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بایۆمەتری دەبێت و، تەنها ئەوانە دەنگ دەدەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە.

شەش: بژاردنی دەنگەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبێت و دواتریش کاتی داخستنی سندوقەکان تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بەدەست دەژمێردرێتەوەو، بەراورد دەکرێتەوە لەگەڵ ژمارەی دەنگە ئەلکترۆنیەکان.

حەوتەم: پێویستە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەندرێت.

هەشتەم: پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەندرێت و هەروەها یەک بەیەکی فۆرمی دەنگدان بەراورد دەکرێتەوە بە پەنجە مۆر و هەموو دەنگە دووبارەکان رەت دەکرێنەوە.

نۆیەم: کاتژمێر ٦ی ئێوارە سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێن و بەهیچ شێوەیەک کات درێژ ناکرێتەوە.

دەیەم: دەستەیەکی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەکان درووت دەکرێت لە پێنج دادوەری بێ لایەن کە هیچ کاری حزبیان نەکردبێت و ئەنجامی کۆتایی لەلایەن ئەو دەستە دادوەرییەوە پەسەند دەکرێت.

یانزەیەم: هەڵبژاردنی ئەو دادوەرانە لەپەرلەمانی کوردستان دەبێت و پێویستە بەڕێژەی ٢|٣ پەسەند بکرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت.

دوانزەیەم: دەنگدانی تایبەت و گشتیی لەهەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت

سیانزەیەم: لە رێی کۆمسیۆنی عێراق و حکومەتی عێراقەوە داوا بکرێت کە هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی و یونامی بێت.

چواردەیەم: سێ مانگ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پێویستە تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارە و کۆچکردووان پاککرابێتەوە.

————-

تێبینی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر یاسای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم”

یەکەم: ژمارەی ئەندامان کۆمسیۆن ٩ ئەندام دەبن.

دووەم: دەنگدان لەناو کۆمیسیۆن و پەسەندکردنی ئەنجامەکان و هەموو بڕیارێکی تر بەڕێژەی ٢|٣ پەسەند دەکرێت (واتە پێویستی بە دەنگی ٦ ئەندام هەیە).

سێیەم: هەموو کۆمیسیارەکان دادوەر دەبن و دوور دەبن لە ئینتیماو پشک پشکێنەی حزبی.

چوارەم: تێپەڕاندنی ئەم یاسایە و هەموارکردنەوەی یاساکە پێویستی بەدەنگی ٢|٣ی رەهای پەرلەمانی کوردستان هەیە (واتە پێویستی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتار هەیە).

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

١٤ / ١١ / ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button