دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری کرا

لڤین:

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات.

لە ئاگاداریەکدا کە پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایرتی فەیس بووک بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتوە،” لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات. مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن”.

ئاگادارییەک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە

لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات. مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن.

ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن.

وتەبێژێک لە لیژنە ئەمنییەکەی پارێزگای سلێمانی بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت:

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی راسپێردراون ئەرکەکانیان کارا بکەنەوە، وەك بەشێك لە تەواوکردنی چاکسازییەکان لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک. ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانیش پشتیوانی تەواوی کارەکانی لیژنەکە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات.

ھەروەھا وتیشی: ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێزیش بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت و جگە لە ئیجرئاتی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، ئیجرائاتی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جام ڕەش و پلیتگۆڕین جێبەجێدەکرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی روونەدات کە ئۆقرەیی و ئارامی شار تێکبدات. پرۆسەکەش بە شێوەیەکی کارا و شەفاف جێبەجێ دەکرێت بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین هاوکاری راگەیاندنی بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەکە بن و روماڵی پێویستی بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button