یه‌كێتی خۆی له لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راویی بێبه‌ری كرد

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لێدوانی عەتا سەراوی دەربارەی مەسرور بارزانی، بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند،” کوردستان لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، بۆیە گرنگە هەموو بەرپرسە سیاسیەکانمان کار بکەن لە پێناو یەکڕیزی گەلەکەمان و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانی نەک قوڵترکردنی درزەکانی نێوانمان”.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی،کە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو لەلایەن مەسرور بارزانیەوە ژەهر خوارد کراوە، قوباد تاڵه‌بانی، ئاشکرای کرد،” لێدوانی عەتا سەراوی دەربارەی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو دەکەن”.