بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ

لڤین:

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ( 530٫000) پێنج سەد و سی هەزار دینار بۆ هەر تەنێک.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندوە،” لە هەنگاوێگی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران و بە مەبەستی دابین کردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ( 530٫000) پێنج سەد و سی هەزار دینار بۆ هەر تەنێک، کە بە بەراوردی ئەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستان لەسەرووی (1٫000٫000) یەک ملیۆن دینارە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت و جوتیاران دەتوانن لە ئێستادا بە نرخی دیاری کراوی سەرەوە هەرزانتر لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بەردەست بکەن، بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو ڕێژەیەی کە بەرهەم هێنراوە لە ساڵی پاردا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button