ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت
لڤین:
جێگری سەرۆكی پەرلەمان،كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر میكانیزمەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئامادەكاریی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سالی ٢٠٢٢.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكی 12 فراكسیۆنی پەرلەمان كۆبوونەوەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان لە ساڵی داهاتوودا تاوتوێ كرد.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان،” دوای كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر میكانیزمەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئامادەكاریی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سالی ٢٠٢٢”.
بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان کە ئەمڕۆ (چوارشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١) بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتوە،” لەکۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکاندا هەروەها فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خسته ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حزبه‌كانیان و دواین هه‌ڵوێستی خۆیان به یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مان”.
دەقى راگەیەنراوەکە:
به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه (١٢) دوازده فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ئاماده‌كاری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ڕێكاره یاساییه‌كان كرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی ده‌ستوور و ڕه‌هه‌نده سیاسی و یاساییه‌كانی، له‌و ڕووه‌وه تێكڕای فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خسته ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حزبه‌كانیان و دواین هه‌ڵوێستی خۆیان به یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له كاتی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به زووترین كات كارا بكرێته‌وه.