عەرەبی هاودە لەگەڵ سوپای عێراق دەیانەوێت بچنەوە سەرگەڕان

لڤین:
لە سنوری کەرکوک عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویی جووتیارانی کورد دەدەن.
لە گوندی گابەرەکەی سنووری شارۆچکەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکوک عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویی جووتیارانی کورد دەدەن و جووتیارانیش گردبوونەوەیان کردووە و رێگرییان لێدەکەن.
عەرەبە هاوردەکان هێزێکی سوپای عێراقیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و جووتیارانی کوردیش لە سەرگەڕان رێگەیان لە سوپای عێراق گرتووە و ناهێڵن بێنە نێو زەوییەکانیان.