چەمچەماڵ: بکوژی گەنجە تەمەن ١٨ ساڵەکە دەستگیرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی گەنجە تەمەن 18 ساڵەکەی چەمچەماڵی ڕاگەیاند و بکوژەکە دەڵێت، پێشتر کێشەی لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە بۆیە کوشتویەتی. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى رۆژئاوای سلێمانى رایگەیاندوە،” شەوی تۆمەتبارێک بەناوی(ب ، ج ، ع )  کەسێک بەچەکی دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لەچەمچەماڵ بەناوی (ھ ، ع ، ٲ) دەکوژێت و هەڵدێت”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم ڕوداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو ) کرد ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا”.

هەروەها هاتوە،” تۆمەتبارەکەش  بەماددەی (٤٠٥) لەیاسایی سزادان ڕاگیراو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە دەستیپێکرد و  لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوەنەکەیدا ناو وتی پێشتر کێشەیان هەبووە لەگەڵ کوژراوەکەدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” تۆمەتبارەکە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵەو لەبنەڕەتدا خەڵکی  گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە  کوژراوەکەش دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵبوەو لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن ) ی ناحیەی قادرکەرەمە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button