بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەمەرج مووچەی کارمەندان و پزیشکانی دەدات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە ماوەی داھاتوودا لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت.

لە ئاگاداریەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە پێدانی مووچەی مانگانەی کارمەندان و پزیشکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەکەی مەرجدار کردووە بەوەی دەبێت ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بن ئەگینا مووچەیان پێ نادرێت.

دەقی ئاگادارییەکە ..

 

لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەکەمان گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەندکردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیارماندا لە ماوەی داھاتوودا لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت.

بۆیە داوا لە کارمەندان دەکەین ئەوانەی کە تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بە زوو ڤاکسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشکنینی کۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و دوا دەكەوێت مووچەكەی، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەکەمان.

تێبینی، هاوكات ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لە ڕێگەی بەرێزیانەوە پاش ڕەزامەندیان.

دكتۆر ئازاد مستەفا

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button