لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بەشێوازی چەکەی بانکی وەرگرت

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە،لەئەنجامی کاری بەردەوام و هەوڵەکانی وەزارەت، بۆ بەجێ گەیاندنی پڕۆسەی چاکسازی، بە وەرگرتنی مووچە بە شێوازی چەکەی بانکی، لەلایەن لیوای یەکی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغێکی تری پرۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکراوەتەوە، هاتووە،” رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۱ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲۱، عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح بەڕێوەبەری چاکسازی، بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ پاوڵ ڤۆس راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا و تیمی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە”.

هەروەها هاتوە،” لەم کۆبونەوەیەدا، بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی چاکسازی راگەیەندرا، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکەی بانکی وەردەگرن، لەداهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێوازی چەکەی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بەپاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن”.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەدراوە،” پرۆسەی بەچەکە کردنی مووچە یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی ئەم پرۆژەیە، کەتاکو ئێستا لە یەکە ئیداریەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جێ بەجێکراوە، لەم قۆناغەدا، لیوای یەک داخڵی ئەم سیستەمە بووە و سەرجەم ئامادەکارییەکانی پێویست بۆ ئەم پرۆژەیە لەڕووی رێکخستننی کارەکان وهەماهەنگی کردنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ بانکەکان رێکخراوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button