نه‌په‌گه‌ بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى شانده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات‌

لڤین:

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل، توركیا چه‌كى كیمیایی به‌كارهێناوه‌، پێویسته‌ شانده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ردانى شوێنى ڕوداوه‌كان بكه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وێ ده‌ستپێبكه‌ن.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نه‌په‌گه‌) ئاشكرایده‌كات، “پارتی دیموکراتی کوردستان گەمارۆی ناوچەکانی گەریلای داوە، ئابڵوقە دەسەپێنێت، ڕێگاکان دەگرێت‌و بەو شێوەیە چەمک‌و دیدو خواستی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک تەواودەکات، دیارە ئەوان بەوە ڕازیبون‌و بەو شێوەیەش کاتێک دەوڵەتی تورک کوردستانی عێراق داگیردەکات پارتى دەنگی لێوە نایەت‌و دێت په‌كه‌كه‌ تاوانباردەکات كه‌ ئەوە کارێکی دروست نییە”.

به‌وته‌ى قه‌ره‌یلان، ئه‌وان وه‌ك په‌كه‌كه‌ هەوڵ بۆ یەکێتیی نەتەوەیی‌و دیموکراتی‌و سیاسەتێکی هاوبەش دەدەن‌و ئه‌وان بۆ ئەوە تێدەکۆشن، بەڵام وه‌كو وتى:”پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورک کاردەکات‌و نیشانیدەدات کە ئەوە زوو پێکنایەت ئەو یەکڕیزیی‌و یەکێتییەى ئێمه‌ هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین”.

له‌بانگه‌وازیه‌كیشدا كه‌ له‌ڕێگه‌ى دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانی میدیاكانى نزیك له‌په‌كه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت،”تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوه‌و لەباکور شه‌ش گه‌ریلامان لەشاخە سور بەچەکی کیمیایی شەهیدبون، دیاره‌ شاخە سور لەسەر هێڵی سنورە، لەنێوان شاخە سورو بنکەى سەربازیی خاڵی سفری سەر سنوردا یەک کیلۆمەتر مەودا هەیە، بەردی سنورەکە لەبەردی شاخە سورەو بەشێک لەشاخە سوریش سەر بەتورکیایە”.

ئاشکرای کردوە”لەوێ تونێلێک هەیە، ئێمە هەموو هێزەکەی خۆمان لەوێ کشاندوەتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا نەیتوانیوە بچێتە ناو ئەو تونێلەوە، تەرمی هەڤاڵەکانمان هێشتا لەوێن، ڕێکخراوە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دەتوانن بچنە ئەوێ، لێکۆڵینەوە بکەن کە ئایا چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە یان نا، هێشتا لەو تونێلانەدا شوێنەواری چەکی کیمیایی هەیە، هه‌ر لەبەرئەوەشە دەوڵەتی تورک ناتوانێت بچێتە ژورەوە بۆ ناو تونێلەکان”.

فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى قه‌ندیل، ڕایشیگەیاندوە، “گەورەترین هەڕەشە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوەیە بۆسه‌ر قه‌واره‌ى كوردیی، هێرشی 23ی نیسانی دەوڵەتى تورک تائێستا نزیکەی شه‌ش مانگه‌ بەردەوامە، لەم چەند مانگەدا شەڕێکی قورس ڕودەدات‌و تائێستاش بەردەوامە كه‌ ناتوانرێت بەچەند وشەیەک باسى بكه‌ین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button