لەبارەی خێرابەڕێوەچوونی پرۆژەی پێوەری زیرەك و كاراكردنی چەند بڕیارێک درا

لڤین:

وەزارەتی کارەبا، بڕیاردرا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ زستانی ئەمساڵ سەرپێچیەكان و زیاد بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم بكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژەو كارەكانی خزمەتگوزاریی كارەبا لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 18/10/2021 لەگەڵ ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرانی كارەبا لەسێكتەرەكانی (دابەشكردن و گواستنەوەو كۆنترۆڵ و پۆلیسی كارەبا و لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و نوێنەرانی كۆمپانیای TLجێبەجێكاریی پرۆژەكە)كۆبووەوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دهۆك ئامادەیبوون وێڕای باسكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكارەبا لەپارێزگاكەو چۆنیەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی كارەبا بۆ هاوڵاتیان، وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆژەی پێوەری زیرەك بوو، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ زستانی ئەمساڵ سەرپێچیەكان و زیاد بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم بكرێتەوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە درا:

1- لەكاتی لەكاركەوتنی پێوەری زیرەك كۆمپانیای جێبەجێكار پێوەرەكە بۆ هاوبەشەكە ناگۆڕێت، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی كارەبا پێوەرەكە بگۆڕێت.

2- بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا دەسەڵاتیان پێدرا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار پێكەوە پێوەر ببەستن.

3- لەپێناو كەمكردنەوەی كاتی كاركردن بڕیاردرا لێژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و لێژنەی رادەستكردنی كار ببنە یەك لێژنە.

4- پلانی هەڵگرتنی رۆتین لە پرۆژەكەدا دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەكرێت.

5- هەر پێوەرێك لەكار بكەوێت چاكبكرێتەوەو هۆكاری تێكچوونەكەشی دیاری بكرێت.

6- هاندان و پاڵپشتی تەواویی ئەو كارمەندو فەرمانبەرانە بكرێت كە بەخەمخۆری و دڵسۆزییەوە كارەكانیان بەڕێوەدەبەن، بەپێچەوانەوە كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت.

7- هەر 7 رۆژ بۆ 10 رۆژ راپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پرۆژەكە بخرێتە روو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button