ئێوە ئاواتان لە پەرلەمان كرد…

لڤین: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

نزیكەی ٢ مانگە پەرلەمانی كوردستان تەنها یەك دانیشتنی ئەنجام داوەو بەدیاریكراوی یەك مانگ و ١٨ ڕۆژە كۆنەبۆتەوەو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بێدەنگن.

لەماوەی ڕابردوودا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان چەند یاداشتێكمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەو داوامان كردووە پەرلەمان لەسەر كێشەی بەنزین و غاز و نەوتی سپی كۆببێتەوە بەڵام تائێستا بێ ئەنجامەو وادیارە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەنیاز نین لەم كاتەداو لەو هەموو كێشە زۆرەی خەڵكدا بانگێشتمان و بكەن و كۆببینەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان دەبێت لەوكاتانەی كە بابەتێكی گرنگ هەیەو پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە ژیانی خەڵكەوە ئەوا پەرلەمان لە زووترین كاتدا لەسەر ئەوبابەتانە كۆدەبێتەوەو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

بەڵام دیارە بەئاشكرا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پەیڕەو پێشێل دەكەن.

بەداخەوە یان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەمەبەست نایانەوێت پەرلەمان كۆببێتەوەو ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت یان ئاگایان لە ژیان و گوزەرانی خەڵك نیە یان پێیان وایە پەرلەمان بێدەسەڵاتە و ناتوانێ بڕیاری پێویست بدات.

بەداخەوە دەستێك هەیە دەیەوێت پەرلەمان بێ ڕۆڵ بكات و كەی خۆیان ویستیان و ئیشیان بە پەرلەمان بوو دەرگاكەی دەكەنەوەو كەیش كاریان پێی نەما دەرگاكەی دادەخەن.

بۆیە تا ئێوە ئاوا مامەڵە لەگەڵ دەنگی خەڵك بكەن ئەوانیش ئاوا سزاتان دەدەن و بایكۆتتان دەكەن، ئەگەر ئێوە ئاواتان لەم دەزگا هەستیارە نەكردایە ئەوا خەڵك متمانەی بە دەنگدان لە دەست نەئەداو لەسەدا ٦٠ خەڵك بایكۆتی دەنگدانی نەدەكرد كە پێم وایە بەشێكی سەرەكی دەكەوێتە ئەستۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەوانەی پەرلەمان وەك دەزگایەك دەبینین بۆ بەیاسایی كردنی پێویستیەكانی خۆیان.

لێرەوە داوا لە هەموو هاوكارەكانم دەكەم لە پەرلەمان چی دیكە بێدەنگ نەبین و پێكەوە فشارێكی جدی بكەین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و بەدواداچوون بۆ كێشەكانی هاوڵاتیان.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button