ژووری بازرگانیی سلێمانیی لەبارەی نرخی بەنزین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ترسیان هەیە بۆیە ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردە بکەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمرۆ (شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، ”  گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهاندا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هەروەها پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بەنزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە، فرۆشتنی بەنزینەکەی زیاتر بۆ ووڵاتی لوبنان و ئەفغانستانە بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە”.

راشیگەیاندووە، ” بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاوردە بکەن و حکومەتی عێراقی بەنزین بخاتە بازاڕەکانی هەرێم بەنرخی هەرزان ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی تری گرانبونی بەنزین کە بازرگانان ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” حکومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دروستبکات سوتەمەنی دابین بکات بۆ ناوخۆی هەرێم ، هەروەها پەرلەمانتارانی هەرێم لە بەغدا نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق کە دەدرێت بە 15 پارێزگا بەنرخی 450 دینار هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ” کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بووەتە هۆکاری گرانبونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبونی سوتەمەنی”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button