بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌در حه‌وت خاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات

لڤین:

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیراندا، ئەگەر ئەمەریکا ئەو خاڵانە جێبەجێ نەکات ئەوا دژی عێراقە.

موقتەدا سەدر، ێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا (شەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، ” زۆر کەس دەیەوێت ئەوە بزانێت کە ئێمە پۆستی سەرۆک وەزیرانمان وەرگرت هەڵوێستمان چی دەبێت بەرامبەر ئەمەریکا و داگیرکاری، ئێمە چەند خاڵێکمان هەیە کە عێراق لە پەیوەستبوون بە هەر کەس و وڵاتێکەوە دەباتەدەرەوە”.

حەوت خاڵەکەی سەدر پێکهاتوون لەمانە:

 

یەکەم؛ ئەمەریکا بە هاوتایی و بەشێوەیەکی دیبلۆماسی لەسەرجەم ئاستەکاندا مامەڵەمان لەگەڵ بکات.

 

دووەم؛ گفتوگۆ و دیالۆگی جدی لەبارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان و دەستوەردانیان لە عێراق.

 

سێیەم؛ دەستوەردان نەکات لە خۆپیشاندان و شۆڕشی خەڵک، چونکە ئەوە شتێکی ناوخۆییە و پێویستە خاڵی بێت لە دەستوەردانی دەرەکی.

 

چوارەم؛ سنورە ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەکان و گەلی عێراق بپارێزێت لە کێشمەکێشەکانی ناوچەکە.

 

پێنجەم؛ ئێمە عێراقین، نە ڕۆهەڵاتین نە ڕۆژئاوایین، دەمانەوێت لە ئاشتیدا بژین.

 

شەشەم؛ ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێکردن ئەوا لە ئاستی ئابوری یاخود بواری دیکەدا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

 

حەوتەم؛ ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێ نەکرد ئەوا وڵاتێکی دژی عێراقە و سەربەخۆی و سەروەری عێراقی ناوێت، هەروەکو حەوزە و داگیرکاری دژی یەکن و کۆنابنەوە، عێراق و داگیرکاریش پێکەوە کۆنابنەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button