مەزڵوم عەبدی پەیامێکی لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە

لڤین:

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی سەرکردە، عەبدوڵا ئۆجەلان دایە و دەڵێت، ئازادبوونی دەبێتەهۆی ئاشتییەکی بەردەوام.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، بەبۆنەی بەبۆنەی 23هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021)لە تویتەری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە، ” سەرکردە و بیرمەند، عەبدوڵا ئۆجەلان، خاوەنی بیرۆکەی پێکەوەژیانی ئازادە و کلیلی چارەسەر و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو دەستەکانی ئەو دایە”.

لە بەشێکی تری پەیامەکەی فەرماندەکەدا هاتوە،” ئازادبوونی فەرماندە ئاپۆ ئاشتییەکی بەردەوام بەدیدەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button