قوباد تاڵەبانی: بە تەواوی دەستەبەریی کار و ژیانی بازرگانان و کاسبکاران دەکەین

لڤین:

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،بە تەواوی دەستەبەریی کار و ژیانی بازرگانان و کاسبکاران دەکەین و رێگە نادەین ھیچ کەس و لایەنیک دەستوەردان لە بازاڕ و کاری بازرگانیدا بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەر لەئێوارەی رۆژی ( شەممە ٩ی ١٠ی ٢٠٢١ ) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ستایشی رۆڵی بازرگان و کاسبکارانی کرد کە لەماوەی چەند ساڵی قەیرانی داراییدا یارمەتیدەری حکومەتی ھەرێم بوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا و وتیشی؛ لەمەودوا بازرگان و وەبەرھێنەرانی کوردستان رۆڵی گرنگ دەبینین لە پێشخستن کوردستان و بووژاندنەوەی ئابوری ھەرێم.

جێگری سەرۆک وەزیران لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بە بازرگان و وەبەرھێنەران-دا حکومەتی ھەرێم لەمەودوا کارئاسانی تەواویان بۆ بکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان و داواشی لێکردن ھەر کەس و لایەنێک کە بەرامبەر بە کار و پڕۆژەکانیان کەمتەرخەمی نواند یان کێشەی بۆ دروستکردن راستەوخۆ پەیوەندی بە خۆیەوە بکەن.

جەختی لەوەش کردەوە کە،” دەبێت حکومەتی ھەرێم کار و ژیان و ئاسایشی بازرگان و وەبەرھێنەرانی ناخۆ مسۆگەر بکات تا بازرگان و وەبەرھێنەری بیانیش ھەست بە دڵنیایی بکەن بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و وەبەرھێنان بکەن”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button