حەوت حزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند

لڤین:

حەوت حزبی کوردستانی، هاوپەیمانی کوردستان کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات، دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان بە هەنگاوێکی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین.

حەوت حزبی کوردستان لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند و داوایان لە لایەنگرانی حزبەکانیان کرد لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەنگ بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بدەن.

ئەو حەوت حزبە کە پێکهاتون لە (پارتی نەتەوەیی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستان، حزبی رزگاری کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی کوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازاکانی کوردستان، بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی) داواشیان لە هاوپەیمانی کوردستان کرد لە ( پەرلەمانی داهاتوی عێراق لەچوارچێوەی قەوارەیەکی یەکگرتودا کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن ).

ئاماژە بەوەش دەکەن،” لەپێناوی دروستکردنی یەکڕیزی کورد لەبەغدا و پاراستنی مافەکانی هەرێم و بەتایبەتی هاوڵاتیانی ناوچە کێشەلەسەرەکان، دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان بە هەنگاوێکی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین و سەرخستنی ئەو لیستە زامنی پاراستنی مافەکانمان دەکات”.

لای خۆیەوە سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،” جەخت لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كوردستان دەکەنەوە لە پێناو یەكڕیزی و دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی بۆ بەدی هێنانی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان و یەكخستن و ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد”.

ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسی، لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر فاكتەر هەبون و پاڵنەربون بۆ پێكهێنانی ئەم هاوپەیمانییە لەروانگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە یەكێكە لە هاوپەیمانییە گرنگەكانی كوردستان و عێراق، كە لەلایەن دو هێزی سیاسیی گەورە لە عێراقدا ئەنجامدراوە، پشت بەستن بەو بنەمایانەی كە خوالێخۆشبوان جەنابی (مام جەلال و كاك نەوشیروان) دایان نابو”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button