پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

لڤین:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانى عێراق، بەپێی بڕیارێک کە زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی 7-10-2021 هەڵدەوەشێتەوە.

بڕیارە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت. لە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگ بە لیست و پارت نادرێت و دەنگ بە بەربژێرەکان دەدرێت و پارێزگاکان کراون بە چەند بازنەیەکەوە.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاى فەرمى حزبەکەى راگەیاند،” رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 7-10-2021 پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، بە مەرجێك هەڵبژاردن رۆژی 10ی 10ی 2021 بەڕێوە بچێت، كە بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، هیچ دانیشتنێك ناكرێت”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کردوە، “تا ئێستا هەموو ئاڕاستەكان بەرەو ئەوەن كە هەڵبژاردن دەكرێت و ئامادەكارییەكان تەواو بوون، لەبەر ئەوە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سیفەتی فەرمیی نامێنێ، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەش كە ماون، دەچنە خولی داهاتوو”.

باسى لەوەشکردوە،” خولى نوێى پەرلەمان پاش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت ئاگاداریان دەكاتەوە لە بوونی ئەو پڕۆژەیاسایانە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن، كە كامەیان زیاتر پێویستە بەپێی بەرنامەی حكوومەت  و هەماهەنگیی نێوان پەرلەمان و حكوومەتی نوێ”.

خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018ەوە دەستبەکاربووە و لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا، زیاتر لە 160 دانیشتنی کردووە. بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، نەیتوانی چوار ساڵی یاسایی تەمەنی خۆی تەواوبکات و بە بڕیارێک خۆی هەڵوەشاندەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، سێ هەزار و 249 بەربژێر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی دەکەن، لەنێویاندا نۆ کورسییان بۆ پێكهاتەکانە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button