سێ کەس بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سێکەسی بە هۆی دراوی ساختەوە لە تەکیە و بازیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان عەرەبە و خەڵکی ئەنبارە.  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند هێزەکانیان لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو کەسیان بەناوەکانی (م ، س ، ٳ) و (م ، إ ، م ) دانیشتوی کەرکوک دەستگیرکرد ،دراوی ساختەیان پێبووە لەجۆری (100$) دۆلاری ئەمریکی بڕەکەی 200 دۆلار بووە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد “کەسێکی دیکەشیان بەناوی (ش ، ح ، م ) دەستگیرکرد کە لەنەتەوەی عەرەبەو لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای(الانبار)ەو ئێستا دانیشتوی ناحیەی بازیانە ، دراوی ساختەی پێبووە لەجۆری پەنجا هەزار دیناری عێراقی”.

باسی لەوەشکردووە ئەو کەسانە ویستی ساغکردنەوەی دراوە ساختەکانیان هەبووە لەبازاڕدا  تۆمەتبارەکانیش سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button