بافڵ تاڵەبانی: بڕیارەکانی یەکێتی لە خزمەتی چاکەی گشتییە

لڤین:
هاوسهرۆكی یهكێتی رایگهیاند، بڕیارەکانی یەکێتی لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد و بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەکەی ستایشی مێژوی ئەو عيشیرەتەی کردووە و “بەگرنگییەوە رۆڵی کەسایەتییەکانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرزنرخاند”.
هاوسەرۆکی یەکێتی لەو کۆبونەوەیەدا لەبارەی دۆخی ناوخۆی حزبەکەی رایگەیاندووە “بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە و بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە فراوانتری دەکەین و دەبێت یەکێتی کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت”.
تاڵەبانی داوای لەو کەسایەتیانە کردووە وەک چۆن لە رابردوو “پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوامان لێتان ئەوەیە بەھەمان شێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵمان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان”.