خەزعەلى: مەرجەعى باڵا سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق دیاریدەکات

لڤین:

سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رجه‌عییه‌ته‌ و ده‌بێت له‌ لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان دیاریبكرێت.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق ،لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندوە،” سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ده‌بێت له‌ لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان دیاریبكرێت و په‌سند كراو بێت”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،” وا پێویست ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌خۆیی دیاریبكرێت، دواتر لایه‌نه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقی، دواجار وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، رۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كراوه‌ته‌ دووبه‌ش، یه‌كه‌میان رۆڵێكی كارگێری ده‌بێت، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دووه‌م، په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیاره‌كانی وڵات، زیاتر نا”.

له‌باره‌ی دروستبوونی شه‌ڕی (شیعه‌ و شیعه‌) دوای هه‌ڵبژاردن، خه‌زعه‌لی جه‌ختیكرده‌وه‌،” هه‌بوونی باوكێكی وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵا هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ روونه‌دات، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچی بێت، شه‌ڕی ناوخۆیی روونادات”.

سەبارەت بە سوپای ئەمریکا لە عێراق خه‌زعه‌لی، ئاشکرای کردوە،” له‌ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پێویسته‌ جه‌خت له‌ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای بێگانه‌ له‌ عێراق، بكاته‌وه‌، بۆیه‌ هێزی به‌رگری وه‌ك په‌رچه‌كردار بوونی هه‌یه‌، بوونی چه‌كدارانی میلیشیا ئه‌وكات ده‌بێته‌ ناشه‌رعی و نایاسایی، پێویست ده‌كات هه‌موویان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌”.

جێگەی ئاماژە پێدا، پێشتریش ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق، داوای كردبوو، بۆ گۆڕینی داهاتووی وڵات پێویسته‌ روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بده‌ن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10 ى ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ بچێت، سه‌ره‌ڕای كه‌م و كوڕییه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دواجار رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه‌ بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button