خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال:هەرگیز ڕێگەنادەین پارتی بەبێ ڕێککەوتن بگه‌ڕێته‌وه‌ شنگال

لڤین:

خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال، پارتى دەیەوێت هێزەکانی بەبیانوی بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردن بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شنگال، له‌ماوه‌ى ڕابردوش به‌پارتیمان وتوه‌ ڕێگه‌ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ شنگال به‌و شێوه‌یه‌ى خۆتان ده‌تانه‌وێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال، ڕایگەیاند،” پارتى دەیەوێت هێزەکانی بەبیانوی بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردن بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شنگال، له‌كاتێكدا تائێستا ڕێگریمان لەهیچ کاندیدێک نەکردوه‌ کە سەردانی شنگال بکات، بەڵام پارتى له‌ماوه‌ى 20 ڕۆژى ڕابردودا پلانی داناوە کە بەبیانوی هەڵبژاردن‌و لەچوارچێوەی ڕێكه‌وتنى ڕۆژى 9ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌وڵیداوه‌ سه‌ره‌تا لقی 17ی هێزەکانی بگەڕێنێتەوە شنگال”.

هەروەها رایانگەیاند، “ئه‌و ڕێگریه‌ى دوێنێش له‌پارتى كرا بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ شنگال‌و بانگه‌شه‌ بكه‌ن، له‌بنه‌مادا شتێك نییه‌ به‌ناوى بانگه‌شه‌وه‌ پارتى بیكات، هاتنه‌وه‌ى پارتیش بۆ شنگال، بۆ بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکو ویستی لەژێر ناوی هەڵبژاردن بارەگاکانی لەشنگال بکاتەوە، ئێمه‌ش هەرگیز ڕێگەنادەین پارتى بەبێ ڕێککەوتن بگه‌ڕێته‌وه‌ شەنگال”.

ئاماژە بەوەیشدرا،” له‌ماوه‌ى ڕابردوش به‌پارتیمان وتوه‌ ڕێگه‌ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ شنگال به‌و شێوه‌یه‌ى خۆتان ده‌تانه‌وێت، به‌ڵام پارتى گوێ بەئاگادارکردنەوەکانى خۆبەڕێوەبەریی شنگال نادات”.

ڕایشیانگەیاند،” پارتى له‌ماوه‌ى ڕابردودا ویستویەتی هێزەکانی لقی 17ی بەبیانوی بانگەشەی هەڵبژاردن؛ لەمەزارگەکانی شنگال جێگیربکات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگریی لەگەشتى شاندێکی پایەبەرزی باوەڕمەندانی ئێزدی بۆ شەرەفدین کردوەو ڕێگەیان نەداوە ئەو شاندە سەردانی شەرەفەدین بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button