سەرجەم زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن

لڤین:

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، فەرمانگەیەكی تایبەت بە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان دروست کراوەو لە ماوەیەكی دیاریكراودا سەرجەم زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندوە،” پێشتر لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر دەستیپێكرد و چەندین هەزار كارتیش كران بە سەنەد، بە مەبەستی خێراتركردنی پرۆسەكەش لەسەر پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەیەكی تایبەت بە گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دامەزرا و شوێنی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەمو پێداویستییەكیش بۆ فەرمانبەرانی یەكەكە دابین دەكرێن”.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی فەرمانگەکە، ئاشکرای کردوە،”دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، هەستیان كرد کە پرۆسەی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دوادەكەوێت، هەرچەندە كارێكی زۆر باش كراوەو چەندین هەزار كارتیش كراونەتە سەنەد، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو چەند هەزار كارتەی تا ئێستا ماون بكرێنە سەنەد، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دامەزراندنی یەكەیەكی كارگێڕی سەر بە وەزارەتی شارەوانی درا و ئێستاش فەرمانگەکە دامەزراوە”.

وەزیری شارەوانی سەبارەت بە فەرمانگەکە ڕایگەیاندوە،” فەرمانگەکە نوێنەری وەزارەتی داد، وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانبەرانی شارەوانی تێدایە و تەنیا ئیش لەسەر گۆڕینی زەویی كارت بۆ تاپۆ دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەم و دیاریکراودا سەرجەم کارتەکان بکرێن بە سەنەد و لەپێناو بە باشی بەڕێوەچونی پرۆسەکەش جێگەی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەمو پێداویستییەكیش بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەو یەكەیەدا کار دەکەن، دابین دەكرێت و لە ماوەیەکی دیاریکراویشدا سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ دەکرێن”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” پێشتر نزیكەی 128 هەزار زەویی كارت لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابەشكرابون و لە كابینەی نۆیەمدا پرۆسەی تاپۆكردنی ئەو كارتانە دەستیپێكرد و تا ئێستا چەندین هەزار كارت كراون بە سەنەد، ئێستاش لە ڕێگەی دروستكردنی ئەو فەرمانگە تایبەتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار سەرجەم كارتەكان دەكاتە سەنەد”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button