شەش ملیار دینار بۆ دوو بەنداو تەرخان کرا

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی ده‌ربڕی، لەسەر خەرجکردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ تەواوکردنی دو بەنداو، هەروەها دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوێکی دیکەش دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە،” له‌ سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌قچه‌ق، کە هه‌ریه‌كێکیان سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بودجەی پرۆژەکە به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ بە قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button