وێنەی بکوژەکەی کادرەکەی پەکەکە بڵاوکرایەوە

لڤین:
ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، توانیویانە تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیەی دوو رۆژی رابردووی سلێمانی دەستگیر بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە پارێزگای هاوبەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا رایگەیاندووە بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت ژوورە هاوبەشەکەیان دروستکردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى – زانيارى و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكەميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا تاوەكو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى – زانيارى.
-بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21