کۆمسیۆن: ئەوەی دەیەوێت بەشداری دەنگدان بکات بگەڕێتەوە وڵات

لڤین:

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دەنگدەر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات و ئەوەی دەیەوێت دەنگ بدات پێویستە بگەڕێتەوە.

موھەنەد مستەفا، ئەندامی نوسینگەی راگەیاندن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، رایگەیاند “بە ھۆی ئەوەی پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو لە دەرەوەی وڵات ھەڵوەشێندراوەتەوە، دەنگدەران دەتوانن بگەڕێنەوە عێراق و بەشداریی پڕۆسەكە بكەن و لە ناوەندەكانی دەنگداندا، دەنگ بدەن.”

ئاماژەی بەوە داوە ھەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کە لە ٩ی مانگی تەمووزی رابردووەوە دەستی پێ كردووە تا ٢٤ كاتژمێر بەر لە دەست پێ كردنی دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت واتە “لە ٧ی تشرینی یەكەمی داھاتوودا كۆتایی دێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button