ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە سنورەکانی هەرێمەوە سەردانی عێراق نەکەن

لڤین:

باڵیۆزى ئێران له‌عێراق، ئەوکەسانەی لەڕێگه‌ی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەردەکرێن.

ئەمرۆ ( شەممە ١٨ ی ئەیلوول ٢٠٢١ ) ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەعێراق،  په‌یامێكی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌یی‌و زیاره‌تكاران کرد، هۆشداریش ده‌دات لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق، ڕایگەیاند،” پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەڕێی ئاسمانییەوە بچنە عێراق‌و بەمشێوەیە ڕێککەوتن لەنێوان عێراق‌و ئێراندا کراوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” “هیوادارین زیارەتکارانی چلە، لەڕێی سنوری کوردستانەوە سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن‌و له‌ڕێگه‌ى ئاسمانیه‌وه‌ ئه‌وكاره‌ بكه‌ن”.

باڵیۆزەکە ئێران هۆشداریشیدا لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق‌و وتی:”ئەوکەسانەی لەڕێگه‌ی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەردەکرێن‌و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button