بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ژمارەی داوە بە ئۆتۆمبیلی قاچاخ

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

ڕاگەیاندراو

ئەم دۆسیەم لە ڕێگای داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکیەوە ڕەوانەی دادگا کردوە.. ئاراستەی لایەنی پەیوندیدار کراوە.. گرنگە ڕای گشتیش بزانێت..

لەماوە ڕابردودا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل(کەمتر لە ٢٠١٩ و ٢٠١٨) بە قاچاخ داخڵکراون و نرخی داخڵکردنی ئەم ئۆتۆمبیلانە بۆ بەرپرسان (١٠ ھەزار دۆلار) بوە..

ئەم ئۆتۆمبیلە خوار مۆدێلانە کە بەقاچاخ ھاتون و ژمارەی کاتییان نەبوە.. بەیاسا نابێت ژمارەیان پێبدرێت..

بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستم کەوتوە ژمارەیەک ئۆتۆمبیل کە بەقاچاخ داخڵبون لەلایەن بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆوە لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ژمارەیان پێدراوە..

بەپێی گوتەی چەند کەسێکی ئاگادار” ھەر ئۆتۆمبیلێک بە ١٠ ھەزار دۆلار ژمارەی پێدراوە” ..

بەھەزاران ھاوڵاتی ئۆتۆمبیلی مەلیکەی ھەیە ژمارەی پێنادرێت، بەڵام بە سێ ئۆتۆمبیل دراوە!

جگە لە چەندین ئۆتۆمبیلی دیکەی گرانبەھا کە بە قاچاخ داخڵبوە..

تێبینی:

-من بەڵگەنامەی ٥٧ ئۆتۆمبیلم دەستکەوتوە کە تەنیا لە دوو مانگی رابردودا کراون! نازانم چی دیکەش کراوە..

– ٤٤ ئۆتۆمبیل بە قاچاخ داخڵبوەو بێ سەرەتایە.. ژمارەی کاتی نیە و ژمارەی سلێمانی بە نایاسایی پێدراوە..

– دوو ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا، بە نایاسایی ژمارە کراوەو مۆڵەتی درعیشی پێدراوە…

– ١١ ئۆتۆمبیل بەنایاسایی کراون بە درع.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button