هۆشداریی به‌هاوڵاتیان ده‌درێت سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاوی به‌نداوى باوه‌شاسوار

لڤین:

لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ لە زانكۆى گه‌رمیان، بە هۆی چەندین گۆڕانکاری کیمیای، ڕه‌نگى ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار سور بووە، ئه‌و ئاوه‌ نه‌ك بۆ خواردنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداریش نابێت.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سوربونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆ (پ.د.فەرهاد قادر) لیژنەیەکی پسپۆڕ لەزانکۆی گەرمیان پێكهێنراو لیژنه‌كه‌ هۆكارى سوربونى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كانیان له‌دوو كاتى جیاواز سه‌ردانى به‌نداوه‌كه‌یانكردوه‌و چەندین نمونەیان لەئاوو خاکی بەنداوەکە وەرگرت بەمەبەستی شیکارکردنێکی زانستی‌و دروست بۆ دەستخستنی دەرئەنجامەکانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ڕەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ھاتوە.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئاوی بەنداوەکە چەندین گۆڕانکاری کیمیایی بەسەریدا هاتوە ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانە بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی قەوزەیەک کە ڕەنگی سورەو بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر ئاوی بەنداوەکە ھاتوە لەئێستادا ئاوی بەنداوەکە شیاو نییە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ هەروها بۆ کشتوکاڵ‌و ئاژەڵداریش.

له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، “ئەنجامەکان‌و کۆی کارو شیکاری لیژنەکە پێشکەش بەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکرێت بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان‌و ئەنجامدانی کاری پێویست”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button