هۆشداری لە پەرەسەندنێکی مەترسیداری کۆرۆنا دەدرێت لە گەرمیان

لڤین:

تەندروستیی گەرمیان، لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش ھاوڵاتی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکەمان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) لە داواکارییەکدا، ڕایگەیاندوە،” لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش ھاوڵاتی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 180 ھاوڵاتییش توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، ھەروەک سەروی 60 نەخۆشیش لە بەشی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا خەوێنراون کە “ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکەمان” .

بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات:
1- خۆپارێزیی تەواوەتی بکەن، رێکارەکانی خۆپارێزیی لەبیر مەکەن و بەباشیی جێبەجێی بکەن.

2- ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و کەمتەرخەمیی نەکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و خۆیان تۆمار بکەن لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک).

3- بە زۆری ئەوکەسانەی کە داخل بە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن و حاڵیان خراپە، ئەوانەن کە درەنگ ھێنراون بۆ نەخۆشخانە، بۆیە تکایە نەخۆش پێش ئەوەی بگاتە ئەوپەڕی خراپی داخلی نەخۆشخانەی بکەن.

4- دەرمان و چارەسەری پزیشکیی لە خۆوە بەکارنەھێنرێت، بەبێ پشکنینی ورد و لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ، تکایە کەس لە خۆیەوە دەرمان و چارەسەری پزیشکیی وەرنەگرێت.

5- ئەو کەسانەی گومانی نەخۆشیەکەیان ھەیە، با سەردانی تاقیگەی کۆرۆنا بکەن و بێ بەرامبەر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەوشێوەیەش بەر بە تەشەنەسەندنی حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە دەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button