هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی F_16 بۆردومانی چیای حەمرینی کرد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی F_16 پێگەیەکی داعشی لە چیای حەمرین بۆردومان کردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سوپای عێراق بە فڕۆکەیF_16 لە زنجیرە چیای حەمرین هێرشی وردی ئەنجامداوە و حەشارگە و ئەشکەوتێک، کە لەلایەن کاربەدەستەکانی داعشەوە بەکاردەهێنرا کردوەتە ئامانج.
ڕاگەیاندراوەکە ڕوونیکردوەتەوە کە بەپێی زانیاری ورد و بە فەرمان و هەماهەنگی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فڕۆکەی عێراقی F_16 هێرشەکەی ئەنجامداوە و بەتەواوی ئامانجی پێکاوە.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش، جموجۆڵەکانی لە ناوچە جیاوازەکان زیاد کردووە.