یەکێتی: دروستكردنی هاوپەیمانی لەپێناو كۆدەنگی و یەكڕیزی گەلەكەمان بووە

لڤین:

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دروستكردنی هاوپەیمانی كوردستان لەپێناو كۆدەنگی و یەكڕیزی گەلەكەمان بووە، هەموو هەوڵەكانیشمان بۆ سەرخستنی دەخەینەگەڕ.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ سەركردایەتی هەولێر كۆبووەوە، لەكۆبوونەوەكەدا كە د.ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، گۆڕانكاری و چاكسازییەكان و ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە،هاوسەرۆک،ئاماژەی بە خۆڕێكخستنەوەو چاكسازیكردن لەناو دامەزراوەكانی حزب كرد و وتیەتی،” یەكێتی چەند هەنگاوێكی بەئاڕاستەی یەكێتی ناو یەكێتی ناوە و گۆڕانكارییەكان لەپێناو پاراستنی شكۆی یەكێتی و پارێزگاریكردن بووە لە دەستكەوتەكان و ئەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی یەكێتییەكەمان بڕوای پێیانە. ئەم حزبە بەرهەمی رەنجی تێكۆشەران و خوێنی شەهیدانەو بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین لە رێبازە پیرۆزەكەی مام لابدات”.

لە درێژەی كۆبوونەوەكدا هاوسەرۆك جەختی لەوەكردەوە،” یەكێتی موڵكی هیچ گرووپ و بەرژەوەندیخوازێك نییەو رێگەنادەین مێژووی پڕ لە سەروەری ئەم حزبە لەكەدار بكرێت، ئەوەی كردوومانە پاراستنی حیزبی شەهیدان بووە لە هەڵدێرو بەلاڕێدا بردن، یەكێتی لەهەناوی كۆمەڵانی خەڵكەوە دروستبووەو دەبێت هەموو هەوڵەكانیشی لەپێناو خەڵكدا بێت نەوەك كۆمەڵێك كەس كە یەكێتییان بۆ بەرژەوەندی و مەرامی تایبەتی خۆیان بەكاردەهێنا، دڵنیایی دەدەینە یەكێتییە سەربەرزەكان كە جارێكیتر یەكێتی نابێتە قوربانی مەرامە تایبەت و بەرژەوەندییە شەخسییەكان، ئەوانەشی لەڕابردوودا ئەمكارانەیان كردووە نابەخشرێن و رادەستی دادگایان دەكەین”.

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراقەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە،” دروستكردنی هاوپەیمانی كوردستان لەپێناو كۆدەنگی و یەكڕیزی گەلەكەمان بووە، هەموو هەوڵەكانیشمان بۆ سەرخستنی دەخەینەگەڕو پێكەوە لەپێناو كوردستانێكی ئارام و خۆشگوزەران كار دەكەین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button