ئێران داوای دەرکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەکات لە هەرێم

لڤین:

ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له‌ رێگه‌ی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه‌ داوای له‌ حكومه‌تی به‌غدا كرد ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی شمخانی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ جێگیربوونی گروپی چه‌كداری دژبه‌ ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە،”شمخانی به‌ فوئاد حسێنی وتوه‌ داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كاری جدی و گه‌وره‌تر بكات بۆ ده‌ركردنی ئه‌و گروپانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و رێگه‌ له‌ چالاكییه‌كانیان بگرێت”.

شمخانی راشیگه‌یاندوه‌ “هه‌ر كارێك له‌دژی ئێران له‌ هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی عێراقه‌وه‌ بكرێت، دژی خواست و ئه‌جێندای حكومه‌تی عێراقه‌” و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردوه‌ كه‌ زۆر به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر گروپێك ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یكی خراپ خاكی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئێران به‌كاربهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button