حکومەتی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی لیتوانیا دەکات لەبارەی کۆچبەرانی کورد

لڤین:

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەبارەی کۆچبەرە کوردەکانەوە داوای لەحکومەتی لیتوانیا کردوە تا یەکلابونەوەی چارەنوسیان، زیاتر هاوکاریان بن و لە بارودۆخ و گوزەرانی رۆژانەیان ئاسانکاریان پێشکەش بکەن.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە،” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە کەمپەکانی لیتوانیا، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و گابریلیوس لاندسپێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا”.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پرسیاری لە بارودۆخی پەنابەران کرد و بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی لیتوانیای کرد بۆ مێوانداریکردن و لەخۆ گرتنی ئەو ئاوارانەی کە لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی رویان لە لیتوانیا کردوە، کە ماوەیەک لەمەبەر لەوڵاتی بیلاروسیا پەرینەتەوە ئێستاش لە کەمپەکانی لیتوانیان”.

هەروەها هاتووە،” سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە بارودۆخیان باش نیە، بۆیە داوا لەحکومەتی لیتوانیا دەکەن تا یەکلابونەوەی چارەنوسیان، زیاتر هاوکاریان بن و لە بارودۆخ و گوزەرانی رۆژانەیان ئاسانکاریان پێشکەش بکەن. هەروەها بەپێویستی دەزانن رێز لە سەروەری و یاساکانی ئەو وڵاتانە بگیرێت، بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ لە پەیوەندی و هەماهەنگیدایە”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سوپاس و پێزانینی هەبوە بۆ ئەو پەیوەندییە و لە هەمانکاتیش خوازیاربوە هەماهەنگییەکی تەواو هەبێت لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی لیتوانیا بە مەبەستی چارەسەکردنی ئەو بابەتە، بەتایبەت بۆ رێگریکردن لە “بازرگانی کردن بە مرۆڤ و گرتنەبەری رێگای نایاسایی و قاچاخ کە بەداخەوە ئەو بابەتە لەلایەن کۆمەڵە خەڵکانێک و هەندێک کۆمپانیای گەشتیاری پەیڕەوکراوە، هەندێك وڵاتانیش رێگایان کردوەتەوە کە ئەو خەڵکە بەو شێوازە رو لە لیتوانیا بکەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button