ئاسایشی هەولێر لەسەر کوژرانی ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( شەممە، ٧ی ئابی ٢٠٢١ ) حزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە،” هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات ناوی “موسا بابه‌خانی”یه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانه‌.”

ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌:

ئەمڕۆ شەممە (7ی ئابی 2021) لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوەه‌ لە رووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە.  دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاته‌ بە ناوی (موسا بابەخانی)، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە.

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

7ی ئابی 2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button