دهۆک:لەبارەی دیارنەمانی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ داوای هاوکاری دەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک، كچێكی تەمەن ١٤ ساڵی دانیشتووی دهۆك لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە،هەرکەس بینی پەیوەندیمان پێوە بکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک (شەممە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،”ماوەی دوو ڕۆژە کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی سۆنایا، لە ماڵ چووەتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.”

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەیش کردووە،” هەرکەس بینیویەتی یاخود زانیاریی هەیە دەربارەی پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنی، 07512409572.

جێگەی ئاماژە پێدانە،كچەكە ناوی سونا محەممەدە . پۆلیسی دهۆك وینەكەی بڵاوكردووەتەوە تاوەكو هەركەس زانیاریی لەسەری هەبێت پۆلیس ئاگادار بكاتەوە.

بەوتەی محەممەد كە باوكی ئەو كچەیە بە میدیاکانی رایگەیاندووە، ” شەوی رابردوو كچەكەم كە تەمەنی ١٤ ساڵە بە خوشكەكەی كە لەخۆی گەورەترە وتووە لەگەڵ كچی دراوسێمان دەچینە بنكەیەكی تەندروستی نزیك ماڵی خۆمان. بەڵام لەوكاتەوە نەگەڕاوەتەوە.”

هەروەها وتویشیەتی،” شەوی رابردوو لەگەڵ كچە دراوسێكەیان قسەی كردووە و دیارە ئەو ئاگادار نەبوووە و هیچ قسەیەكی لەگەڵ نەكردووە و بیانوویەك بووە بۆ ئەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە. ئێستا نازانین چارەنووسی چییە و لە كوێیە. بویە بە فەرمی پۆلیسی دهۆكمان ئاگاداركردووە.”

سەبارەت بە بونی هۆکارێک یان کێشەیەک کە وا لە کچەکە بکات لە ماڵ بچێتەدەرەوە، باوکی ڕایگەیاندووە،” هیچ كێشەیەك نەبووە، لە قوتابخانە لەیەكەمەكان بوو، بەڵام چەند ساڵە من و دایكی جیابووینەتەوە، دوو كچمان هەبوو هەردووكیان لەلای من بوون، پێش شەش مانگ دەرونی كەمێك تێكچوبوو، بەڵام ماوەیەك بوو رەوشی باشببوو”. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.”

 

وێنەی کچە ونبووەکە

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button