دەزگای FBI نهێنی ترسناکی تەقینەوەکەی بەیروتی ئاشکرا کرد

لڤین:

دەزگای FBI، تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بڕێکی کەمی ماددە کیمیایـیەکە بووە و ئەوی دیکەی دیارنییە.

پاش ئەوەی لە ( ٤ / ٨ / ٢٠٢٠ ) تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت لە لوبنان ڕویدا و تێیدا چەندین کەس مردن و بریندار بوون زەرەر و زیانێکی مادی زۆر بەر بەندەرەکە و بیناکانی دەوری کەوت، دەزگای FBI لەسەر داوای لوبنان تیمی خۆی بۆ بەیرووت نارد هەتا لیکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە بکەن.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان سەبارەت بەو تەقینەوە زیاتر ( ٢٠٤ ) کەس بەهۆی ئەو تەقینەوەیە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ( ٦٥٠٠ ) کەسی دیکەش برینداربوون و هێشتا ( ٩ ) کەس بێ سەروشوێنن.

بەپێی زانیارییەکانی پارێزگاری بەیروت، تەقینەوەکە زیانی سێ بۆ پێنج ملیار دۆلاری بە شارەکە گەیاندووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا کە کە ئاشکرای کردووە لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێکی دەزگای لیکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ی دەستکەوتووە کە لە ( ٧ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) دەزگاکە دەریکردووە لەبارەی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کە لە ( ٤ / ٨ / ٢٠٢٠ ) ڕویداوە، تێیدا هاتووە،” نزیکەی ( ٥٥٢ ) تۆن لە ماددەی نیتراتی ئەلەمنیۆم تەقیوەتەوە، ئەمەش زۆر کەمترە لەو ( ٢٧٥٤ ) تۆنەی کە لەسەر کەشتیـیە ڕووسیاییەکە بووە، ئەوەی لە کۆتایـیەکانی مانگی ( ١١ / ٢٠١٣ ) گەیشتبووە بەندەرەکە و وەک دەڵێن بەهۆی کێشەی تەکنیکی و ئیداری لەوێ دەستی بەسەرداگیرا و دواتر بارەکەی داگیرا و خرایە کۆگایەکی بەندەرەکەوە.”

ئاژانسەکە نوسیویەتی ،” ڕاپۆرتەکەی FBI هیچی لە بارەی ئەو جیاوازییە باس نەکردووە کە هەیە لە نێوان بڕی ئەوەی تەقیوەتەوە لەگەڵ ئەوەی بە کەشتیـیەکە گەیشتبوو.”

سەبارەت بە زانیاریەکانی ڕپۆرتەکە، ئاژانسەکە نوسیویەتی، پەیوەندی بە FBI ی کردووە هەتا ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم جیاوازیـیە بدات، بەڵام وتەبێژەکەی FBI وتویەتی ئەو پـرسیارە لە دەسەڵاتدارانی لوبنان بکەن.”

کاربەدەستێکی باڵای لوبنان کە ئاگاداری ڕاپۆرتەکەیە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە،” دەسەڵاتدارانی لوبنانیش لەگەڵ FBI کۆکن لەسەر ئەو بڕەی مەزەندەدەکرێت تەقیبێتەوە، بەڵام نازانن بۆچی ئەو بڕەی تەقیوەتەوە کەمە. هەندێک لە کاربەدەستان دەڵێن دزراوە و هەندێکیش دەڵێن بڕێکی کەمی تەقیوەتەوە و ئەوی دیکەی وەک خۆڵ بڵاوبووەتەوە و کەوتووەتە ئاوی دەریاوە.”

لە هەواڵەکەی ڕۆیتەرز ئاماژە بەوەیش دراوە،” زۆرێک لە کاربەدەستانی لوبنان پـێشتر بە جیا وتوویانە لەو بڕوایەدان بەشێکی زۆری بارەکە دزراوە.”

لە کۆتای هەواڵەکەی ڕۆیتەرزدا هاتاوە،” ڕاپۆرتەکەی FBI ئاماژە بەوە دەکات کۆگای ژمارە ( ١٢ ) ی بەندەرەکە کە تەقینەوەکەی تیادابووە، هێندە گەورەیە کە جێگای تەواوی ( ٢٧٥٤ ) تۆنەکەی تێدا دەبووەوە.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button