مەسرور بارزانی: چاوەڕوانم بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا سزابدرێن

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێک لە شاری کۆنیای تورکیا رایگەیاند، زۆر دڵتەنگم بە هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد و چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە سزا بدرێن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە “زۆر دڵتەنگم بە هەواڵی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشێکی دڕندانە بۆسەر خێزانێکی کورد لە کۆنیای تورکیا”.

بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان دەکات و دەشلێت “چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە بەتەواوی سزابدرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button