ئەنجومەنی باڵای فەتوا:

وەرگرتنی ڤاكسینی کۆرۆنا لەڕووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێكی نییە

لڤین:

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان، لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ و كەمكردنەوەی ئەم نەخۆشیە، وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاكسینە لەڕووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێكی نییە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان، لە فەتوایەكدا کە سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ( کۆرۆنا )  ئەمڕۆ (چوار شەممە، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاویكردۆتەوە، تێیدا هاتووە،” بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشكییەكان و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین دەكەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ و كەمكردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، كە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاكسینە لەڕووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێكی نییە.”

لە بەشێکی تری فەتواکەدا هاتووە،” یەكێك لە مەبەستەكانی شەریعەت پارێزگاریكردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكیش بەپێی ڕێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە.”

 

دەقی فەتواكە:

بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستاداو پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین بۆ سەلامەتی لەم نەخۆشیە، هەروەها زانینی بۆچوونی لایەنی شەرعی سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین، ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشكییەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین دەكەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ كەمكردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، كە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاكسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێكی نییە، چونكە یەكێ لە مەبەستەكانی شەریعەت پارێزگاری كردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەك.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان

هەولێر/ چوارشەممە
١٨ زو الحجە ١٤٤٢ ك

٢٨ ی ٧ ی٢٠٢١  ز

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button