گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی 23ی تەمموزی هەولێر راگەیاند

لڤین:

گروپێک بەناوی لیوای مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیاریەتی خۆی لەهێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر راگەیاند.

گروپی لیوای مقاوەمەی ئیسلامی  لە تویتەرەوە بڵاویکردەوە “هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی لەناحیەی هەریری کوردستانی عێراق لەئەستۆ دەگرین کەبوەتە مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمریکا”.

گروپەکە دەشڵێت، هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو بنکە سەربازییە لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بنکەکە بوەتە “مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمریکا و سیخوڕەکانیان”.

ئەوەس لە کاتیکدا بوو کە  کاتژمێر 1:23 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 23ی تەموز،  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، بەڵام هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button